ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناسناوی “حه‌مید فه‌رهادی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان به هێرش بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی نادیار، كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانی له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه زه‌وت كراوه. ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی ١٤ مانگ به‌ندكران كه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ئازاد كرابوو.
