به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، تاڵاوی كانی به‌رازان كه یه‌كێك له سه‌رچاوه ئاوییه سرووشتییه‌كانی مه‌هاباد بوون، به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی وشك بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و تاڵاوه كه له ٣٠ كیلومه‌تری شاری مه‌هاباده، ده‌یان ساڵ سه‌رچاوه‌ی ژیانی گیانله‌به‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بووە، به‌ڵام به هۆی به‌كارهێنانی زیاتر له پێویستی له سه‌رچاوه ئاوییه ژێرزه‌مینییه‌كان، كۆڵاندنی بیری ئاو، ساز كرانی به‌ندئاو و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناكارامه‌یی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه وشك بووه و له داهاتوودا زیانێكی زۆر به سرووشت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه ده‌گه‌ینێت.
