ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ئاگر گرتنی دارستانی ناوچه‌كانی نزیك به گوندی قۆڕی قه‌ڵای ڕوانسه‌ر، به‌ره‌یه‌كی زۆر له سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه له ناو چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر و گوندی قۆڕی قه‌ڵا، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا، به‌ڵام به‌هێزی ئاگره‌كه و هه‌روه‌ها گۆڕان‌ی ئاراسته‌ی با، نه‌ك ته‌نیا نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكوو به هۆی سووتانی ماتۆره‌كانیان زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه. شایانی باسه ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌ره‌ڕای سه‌ختی دۆخه‌كه، ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرایان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه نه‌كردووه.
