ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك پشتیوانی خۆیان له “ئیدریس منبه‌ری” مامۆستای زمانی كوردی به‌ندكراو ده‌ربڕی.
“ئیدریس منبه‌ری” چالاكی مه‌ده‌نی و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به سه‌ریدا سه‌پێندراوه. ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری سنه كراوه. به پێی هه‌واڵه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “نۆژین”ی شاری سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ئه‌م به‌ندكراوه، ئاماژه به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ده‌كه‌ن.
