به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای كرماشان به هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نه‌بوونی باران، ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگانی داهاتوودا به ته‌واوی وشك ببن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای ناڕه‌ازیه‌تی خه‌ڵك له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای كرماشان دژ به نه‌بوونی ئاو و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه، نه‌ك ته‌نیا دۆخی ئاوی خواردنه‌وه باشتر نه‌كراوه، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ری هه‌یه له مانگەکانی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی تر له به‌ندئاوه‌كانی ئه‌و پارێزگایه وشك ببن. شایانی باسه له مانگانی ڕابردوودا، به هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه له كوردستان و ئێران، خه‌ڵكی تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره له ژیانیاندا ببوون كه تا ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی خه‌ڵكی نه‌بووه.
