ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، “ئیدریس منبه‌ری” مامۆستای زمانی كوردی و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٣ ڕۆژ لێپرسینه‌وه، ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان هاوكات له‌گه‌ڵ سروه پورمحه‌ممه‌دی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری سنه، حوكمی ده ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه دواتر حوكمی “ئیدریس منبه‌ری” پاش ناردنی دۆسیه‌كه‌ی بۆ دادگای پێداچوونه‌وه، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، حوكمه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری گوڕدرا.
