کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌یوان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌یوان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌ داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌داری، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كرردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.