به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ١٨ هه‌زار و ٨١١ قوتابی له كوردستان، به هۆی خراپی دۆخی ئابووری بنه‌ماڵه‌كانیان یان نه‌بوونی قوتابخانه له گونده‌كان، له مافی خوێندن بێبه‌ش كراون.
به پێی ئامارانه، ٢ هه‌زار و ٣٧٦ منداڵ له پۆلی سه‌ره‌تایی و ١٦ هه‌زار قوتابی له قۆناخی ناوه‌ندی، توانای به‌رده‌وامی خوێندنیان له قوتابخانه‌كانی ڕژیم نییه و هه‌روه‌ها ٢٦٥ هه‌زار هاووڵاتی له كوردستان كه ته‌مه‌نیان سه‌ره‌وه‌ی شه‌ش ساڵه، ته‌نانه‌ت سه‌وادی خوێندن و نووسینیان نییه. شایانی باسه به هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له پارێزگا په‌راوێز خراوه‌كان، بووه به هۆی وازهێنانی قوتابیان له خوێندن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی خوێندكاران له كوردستان، ڕوویان له پیشه مه‌ترسیداره‌كان كردووه و مانگانه به ده‌یان هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ئه‌بن.
