ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی گوندی “گوڵقه‌واخ“سه‌ر به شاری دیوانده‌ره، دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویستی ژیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و گونده به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئیداره‌ی ئاوی شارستانی دیوانده‌ره به باشی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ناكا و ته‌نانه‌ت له مانگەکانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان، بڕێكی پاره‌یان لێیان وه‌رگرتووه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی گوندی “گوڵقه‌واخ” به بێ ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی ئاو یارمه‌تییان بدات، هه‌وڵی باش كردنی دۆخی ئاوی خورادنه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان ئه‌ده‌ن و خوازیاری دابین كردنی ئیماكاناتی ڕیفاهی، سزادانی تاوانباران و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌پرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.
