ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، مه‌راسمی ڕێز گرتن له یادی “نادر به‌خشه‌نده” یه‌كێك له ڕێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له كوردستان و ئێران، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌شتوون، له ده‌یه‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی “نادر به‌خشه‌نده” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه، خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزه به به‌رپایی مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆكه‌ی و وتنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێرانه، یادی ئه‌و چالاكوانه‌یان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٣ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كرابوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنههوه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٦١ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه، ڕێكه‌وتی ١٦ی گوڵانی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكوانه پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگا ئینقلابی شاری سنه، به تۆمه‌تی “ئه‌ندامتی له كۆمه‌ڵه”، “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی دژ به ڕژیم” و هه‌روه‌ها “ئه‌ندامەتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكاران”، حوكمی ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ، له ماڵی خۆیدا به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی به‌ختكرد و ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه ئه‌سپه‌رده كرا.
