ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كرێكارانی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلام دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگەیاندنئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٨ مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه، به بیانووی نه‌بوونی داهات و خراپی دۆخی ئابووری، شیركه‌ته‌كه داخراوه و زیاتر له ١٧٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته نه‌ك ته‌نیا له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون، به‌ڵكوو حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن بهرپرسانهوە پێیان نه‌دراوە. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كرێكارانی له سه‌ر كار ده‌ركراو، به هۆی نه‌بوونی كار و خراپی دۆخی ئابووری، له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ساڵانی ڕابردوودا ئه‌و شیركه‌ته باره‌ها له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به بیانووی نه‌بوونی داهات داخراوه، به‌ڵام پاش داخوازییه‌كانی كرێكاران، دیسان له نوێوه ده‌ستی به كار كردووه.
