به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوه‌كانی “چیاكۆ ڕه‌زایی و ئازاد حاجی میرزایی”، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، “چیاكۆ ڕه‌زایی” ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگویزراوه. هه‌روه‌ها “ئازاد حاجی میرزایی” چالاكی مه‌ده‌نی و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه و له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
