ڕۆژی ڕابردوو، “سیپان حه‌مۆ” فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی “ئه‌لمانیتۆر” ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتی سووریا له ئارادایه.
“سیپان حه‌مۆ” ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌سه‌ره‌ڕای واژۆ كرانی ڕێكه‌وتننامه‌ی ١٠ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی، له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، پرۆسه‌ی یه‌كگرتنی هێز و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی سووریاوه ڕاگیراوه. ناوبراو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی كاتی سووریا خوازیاری تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی سووریا له ناسنامه‌ی خۆیدایه و له به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شوڕێكی دیكه ناوخۆ له سووریا به‌هێزتر ده‌كات.
