ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌یی پاژینی شاری بانه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له لایه‌ن قاچاخچیانی داره‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ری.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پاش بیستنی هه‌واڵی ئاگر گرتنی پشتی ده‌رگا شێخان و كانی به‌ن، چه‌ند تیمێك به مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كرێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ند قاچاخچییه‌كی دار له ناوچه‌كه‌دا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كاتێك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاژین هه‌وڵی ڕێگری له بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ئه‌ده‌ن، هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به سه‌ختی برینجار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
