کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی ئیدریس منبه‌ری به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

بانگهێشتی ئیدریس منبه‌ری به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

ئیدریس منبه‌ریله‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشتی دادگای شاری سنه‌ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ئینقلابی سنه‌، به‌ تۆمه‌تیساز كردنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتحوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه‌ دواتر یه‌ك ساڵ له‌ حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ته‌علیقی گۆڕدرا.