ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلام دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه به هۆی قه‌یرانی ئابووری ئه‌و شیركه‌ته داخراوه و به هۆیه‌وه به ده‌یان كرێكار له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
