ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوڕێ دێرین “به‌نگین عه‌بدوڵڵا زاده” خەڵکی شارەدێی “باڵا‌و“، به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌نی گیانی به‌خت كرد.
هاوڕێ بنگین ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، کە ئەو کات دانیشتووی گوندی “ئاودیلان” لە ناوچەی کەنار بەر ڕۆژ بوو، به‌شداری ڕیزەکانی کۆمەڵەی كرد و بوو به پێشمه‌رگه‌یه‌كی تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه. هاوڕێ به‌نگین لە شەڕی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٦٣ی هه‌تاوی، لە گوندی “گێچە” سه‌ر به ناوچەی سۆما و برادۆست، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به دیل گیرا و ماوه‌ی ٦ ساڵ له ژیانی، له زیندانه‌كانی ڕژیمدا تێپه‌ڕ بوو. پاش ئازاد بوونی هەرچەند بژیوی ژیانی زۆر سەخت بوو، بەڵام هەتا دوایین هەناسەکانی کەسایەتییه‌کی زۆر نیشتمانپەروەر مایەوە.
