ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆڵبه‌رێك له ناوچه سنوورییه‌كانی مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌رختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “شێرزاد حسێنی” خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌كێ” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، له ناوچه‌ی سنووری “دۆڵی ئه‌سحابی قه‌ڵای خانی“، كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به سه‌ختی بریندا بوو. ناوبراو سه‌رەتا به مه‌به‌ستی ده‌رمانی سه‌ره‌تایی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “بوعه‌لی” شاری مه‌ریوان كرا، به‌ڵام پاشان ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر“ی شاری سنه كراوه.
