“دلێر سه‌لیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، سه‌ره‌ڕای ١٣٩ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم،ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانه‌كه‌ی درێژ كراوه.
ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌یئه‌و به‌ندكراوه، پاش چوار ڕۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناسناوی “ژیلا ته‌شه‌كوری” پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره،ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه هاوسه‌ری ئه‌و هاووڵاتییه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
