ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی شاغڵ له شیركه‌تی “پۆلی ئێتیلنی” بۆكان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به ناسناوی “تاهر دادوه‌ر“، كە كه‌متر له ٢٠ ڕۆژی مابوو تا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خانه‌نشین بكرێت، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی “لیفتراك” ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا. شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكاره، هاووڵاتییه‌كی دیكه به ناسناوی “موحسن كاكهڕهشی” به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه، له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی شاری بۆكان گیانی له ده‌ستدابوو.
