ڕۆژی ڕابردوو، دیوانی باڵای تاوانه ئیدارییه‌كان، حوكمی ناڕه‌وای دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تاوانه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشی دژ به موعه‌لیمانی كوردستان په‌سه‌ند كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به پێی ئه‌م حوكمه‌ی دیوانی باڵای تاوانه ئیدارییه‌كان، حوكمی دوورخستنه‌وه‌ی “شه‌هرام كه‌ریمی، غه‌یاس نێعمه‌تی، مه‌جید كه‌ریمی و نه‌سرین كه‌ریمی” له كاره‌كانیان په‌سه‌ند كراوه و به ته‌نیا حوكمی “سه‌لاح حاجی میرزایی” به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كراوه. شایانی باسه كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی مافی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌ی ئه‌م بڕیاره، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه حوكمی ئه‌و هاووڵاتییانه به شێوازێی نایاسایی و هه‌روه‌ها له سه‌ر بنه‌مای پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمانه بوون.
