ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو كرێكار له شاره‌كانی بۆكان و سه‌رده‌شت به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێك به ناسناوی “موحسن كاكهڕهشی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی له سه‌ر جه‌رسه‌قیلێك، ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی تربه ناسناوی “یوسف عوسمانی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ده‌رمان ئاوا“ی سه‌رده‌شت،كاتی پڕ كردنه‌وه‌ی بیرێكی ئاو تووشی ڕووداوی كار بوو و گیانی له‌ده‌ستدا.
