ڕۆژی ڕابردوو، خولێكی ڕاهێنانی پاراستنی ژینگه له گوندی “پارسانیان” سه‌ر به ناوچه‌ی تیله‌كۆی سه‌قز، به مه‌به‌ستی هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده له ئاست گیانی ئاژه‌ڵه کێویەكان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، لەم خولەدا به به‌شداری لانیكه‌م ٦٠ خوێندكاری خه‌ڵكی ئه‌و گونده، پسپۆڕانی بەشی ژینگە، بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی گفتوگۆی چالاک و بەشدارانە،گرنگی پاراستنی ژینگه و ئاژه‌ڵه کێویهكان یان بۆ بەشداربووان و خەڵکی ئاوایی ڕوونکردەوە. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوندی پارسانیان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر مێژوویه‌كی دورودرێژیان له ڕاوكردنی نایاسایی ئاژه‌ڵان هه‌یه، هه‌ر بۆیه به‌ڕێوه‌بردنی خۆڵێكی ڕاهێنان به مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه و ئاژه‌ڵه کێویهكان، لە نێو خوازیاران دادەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر لەبواری شکاندنی زنجیرەی ڕاو کردنی نایاسایی و بە هێزکردنی کلتوری پاراستنی ژینگە بگێڕێت.
