به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به ناوی “كاروان” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “سه‌ید سایق” سه‌ر به پارێزگای سلێمانی“، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌شكه‌نجه دان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه، ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش ئازاد كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕێكه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی ئیسرائیل، كاتێك به مه‌به‌ستی كڕێنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی چووە بۆ شاری تاران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كرێت. پاشان بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ڕێگای چه‌ند كه‌سێكی ناسراو، هه‌وڵی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی و هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه ئه‌ده‌ن، كه دواتر ده‌توانن له شاری تاران مۆڵه‌تی چاوپێكهوتنله گه‌ڵ ڕۆڵه‌كه‌یان به ده‌ست بهێنن و پێیان ڕادهگێندرێت كه “كاروان” به تۆمه‌تی سیخۆری بۆ ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌رده له سه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه له سه‌ر خۆی لا ده‌بات.
