کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌پۆلی نوێ یه‌كانگیری قوتابیانی قوتابخانه‌كانی جوانڕۆ دژ به‌ سه‌ركوت

شه‌پۆلی نوێ یه‌كانگیری قوتابیانی قوتابخانه‌كانی جوانڕۆ دژ به‌ سه‌ركوت

به‌ پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش سه‌ركوتی به‌رپرسانی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی شاری جوانڕۆ و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی حوكمی ناڕه‌وا له‌ سه‌ریان، قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ئه‌و شاره‌ دژ به‌ ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، قوتابیانی  كچی قوتابخانه‌یپه‌روین ئێعتسامیی شاری جوانڕۆ، دژ به‌ سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌هی گوشار بۆ سه‌ر موعه‌لیمان و به‌رپرسانی قوتابخانه‌یفرده‌وسی ئه‌و شاره‌، به‌ وتنه‌وه‌ی سروودیسروه‌ی به‌یانی، بوو به‌ هێمای خۆڕاگری خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ كه‌ پێشووتریش كچانی قوتابخانه‌یباهۆنه‌ری جوانڕۆ به‌ وتنه‌وه‌ی سروودێكی دیكه‌دژ به‌ جیاكاری جنسیه‌تی و هه‌روه‌ها سته‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر خه‌ڵك، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕیبوو.