ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، ڕێكخراوه‌یه‌ك له ژێر ناوی كۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆی ژنان له‌لایه‌ن چالاكوانانی مافی ژن له شاری سلێمانی دامه‌زرا.
شنه عه‌لی وته‌بێژی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و ناوه‌نده، گردبوونه‌وه‌ی ژنان و گه‌نجانی ئازادیخواز له چوارچوه‌ی ڕێكخراوه‌یه‌كه تاكوو له‌و ڕێگه‌وه بتوانن بۆ داكۆكی له مافه‌كانی ژنانی كۆمه‌ڵگا خه‌بات بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌هار مونه‌زر وتی: هه‌ر چه‌ند ڕێكخراوه‌ی زۆرمان له ژێر ناوی ژنان هه‌یه به‌ڵام ئامانجی ئه‌وان وه‌دیهێنانی یه‌كسانی زۆرتر له نێوان پیاوان و ژنانی كۆمه‌ڵگایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه تێده‌كۆشن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: هیوادارن پیاوانی ئازادیخوازی باشووری كوردستانیش په‌یوه‌ست به‌و چالاكییانه بن و بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه شان به شانی ژنان هه‌وڵ بده‌ن.
