کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

توندوتیژی دژ به‌ قوتابییه‌ك له‌ لایه‌ن جێگری به‌رپرسی قوتابخانه‌كه‌ له‌ شاری بۆكان

توندوتیژی دژ به‌ قوتابییه‌ك له‌ لایه‌ن جێگری به‌رپرسی قوتابخانه‌كه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌ هۆی لێدانی قوتابییه‌ك له‌ لایه‌ن جێگری به‌رپرسی قوتابخانه‌یدوكتۆر باهۆنه‌ریبۆكان، ئه‌و قوتابییه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ،ئاروین په‌رته‌ویانقوتابی پۆلی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌یدوكتۆر باهۆنه‌ری بۆكان، ئه‌و قوتابییه‌ دژ به‌ توندوتیژی دژ به‌ براكه‌ی له‌ قوتابخانه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه‌ لێ دراوه‌ و ئێستا دۆخی ته‌ندروسی لە خراپیدایه‌. به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵه‌ داوایان له‌ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه‌ كه‌ به‌ شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌ستێه‌ردانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ بكه‌ن و خوازیاری سزادانی تاوانیاران بوون.