کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ بۆكان و مه‌هاباد

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دوو هاووڵاتی له‌ بۆكان و مه‌هاباد 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی بۆكان و مه‌هاباد، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیخزر ڕه‌سوول مه‌ره‌وه‌ت و فه‌تاح یوسف پوور، به‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سه‌ر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.