کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر “مێهری خوسره‌وی زاده”

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر مێهری

“مێهری خوسره‌وی زاده” به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی جوانڕۆ، سه‌ره‌ڕای دوور خستنه‌وه‌ی له‌ پله‌ وپایه‌كه‌ی، له‌ مافی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارییه‌تیەكی نوێ بێبه‌ش كراوه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ هۆی ئیجرای سروودی “ڕێی خه‌بات” و “به‌ ته‌نیا جێم مه‌هێڵن” له‌ لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ی فرده‌وسی شاری جوانڕۆ، له‌ لایه‌ن دادگای پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ دوور خرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ پله‌وپایه‌كه‌ی، له‌ مافی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارییه‌تیەكی نوێ بێبه‌ش كراوه‌ و هه‌روه‌ها باره‌ها له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌.