کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر چوار به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری ئابدانان

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌ سه‌ر چوار به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری ئابدانانی ئیلام، به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د دانیالی، وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌زایی و محه‌ممه‌د حسێن حاسلی، له‌ دۆسیه‌یه‌كی نوێدا حوكمی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان به‌سه‌رداسه‌پێندرا.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ناسر ڕه‌زایی و وه‌حید چاوران“، به‌ تۆمه‌تی “گوواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ“، له‌ لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگای شاری ئیلامه‌وه‌ حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، “محه‌ممه‌د دانیالی” حوكمی ٢ ساڵ به‌ندكران و “محه‌ممه‌د حسێن حاسڵی” ساڵ و نیوێك زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ سێ كه‌س له‌ ئه‌م هاووڵاتیانه‌ به‌ ناوه‌كانی “ناسر ڕه‌زایی، وه‌حید چاوران و محه‌ممه‌د حسێن حاسلی” كه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوون، پێشووتر هه‌ر یه‌ك له‌ دۆسیه‌یه‌كی جیاوازدا حوكمی ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بۆ زیندانه‌كانی كرمان، مه‌شهه‌د و زاهدان به‌ سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌.