ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “دایه فاتمه خورشیدی” دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “هوشه‌نگ موقبلی” خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به هۆی به ساڵاچوویی ته‌مه‌نی گیانی به‌ختكرد.
هاوڕێ “هوشه‌نگ موقبلی” ساڵی ١٣٤٥ی هه‌تاوی له شاری سه‌قز چاوی به ژیان پشكووت و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ئێران و كوردستان دژ به ده‌سه‌ڵاتی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی پاشایتی، ده‌ستی كرد به خه‌بانی نه‌هێنی و بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێب و به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كرد. ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پاشان ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی له شه‌ڕێكی نه‌خوازیاری ناوخۆیی له گوندی “مێرگه نه‌خشینه” سه‌ر به ناوچه‌ی “گه‌ورك“ی سه‌قز بریندار و كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، له ناوچه‌ی “قازلیان” سه‌ر شاری بۆكان له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن و به هۆیه‌وه هاوڕێ “هوشه‌نگ موقبلی” و دوو هاوڕێی تێكۆشه‌ری دیكه‌ی كۆمه‌ڵه گیانیان به‌خت ده‌كه‌ن.
