کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

خراپی دۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم 1 2

زه‌ینه‌ب جه‌لالیانبه‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوو و ته‌نها پاش ٢٤ كاتژمێر له‌ كۆتایی هاتنی نه‌شته‌رگه‌ری، پێش له‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دۆخی ته‌ندروستی باش ببێت، دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی یه‌زد كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٧ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تیچالاکیچه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه‌ دواتر ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گۆڕدرا.