ڕۆژی ڕابردوو، ٢٤٩ بنه‌ماڵه‌ی چه‌كدارانی داعش كه شارومه‌ندی عراقین، له كامپی هۆڵه‌وه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی عراق كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بهماڵانه بڕیاره له چوارچێوه‌ی پرۆگرامێكدا ئاماده بكرێن تاكوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان و بڕیاره له كامپی جه‌دعه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێ بكرێن. جێگای ئاماژه كه ئه‌مه ١٣مین كاروانی هاووڵڵاتیانی عراقیه كه له كامپی هۆڵه‌وه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی عراق ده‌كرێن و بڕیاره له مانگەکانی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه ڕه‌وانه بكرێن.
