ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، كرماشان، شیراز، مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی بونیادی ته‌عاونی سپای پاسداران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی ستادی ئیجرایی خومه‌ینی و هه‌روه‌ها كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و به هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر خانه‌نشینكراوان، ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكروانی به‌ندكراو كرا‌و بوون.
