ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “حسێن گه‌ردشی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان، به دانانی بارمته‌ی قورس له زیندانی ئه‌و شاره به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ براكه‌ی “موحسن گه‌ردشی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. “حسێن گه‌ردشی” پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری بۆكان كراوه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی “موحسن گه‌ردشی” و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
