“عه‌زیز خزری” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار، كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیدیار نییه.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی “ئه‌ندیزه” سه‌ر به شاری پیرانشار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداریه ئێتڵاعاتی شاری پیرانشار بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، هاوكات له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی “زانیار خزری” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده كراوه. “زانیار خزری” پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا، به‌ڵام “عه‌زیز خزری” تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
