به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك له‌گه‌ڵ كامیۆنێك له جادده‌ی كامیاران بۆ سه‌وڵاوا، سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختیبریندارو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له ئه‌م ڕووداوه‌دا دوو كه‌س له سه‌رنشینه‌كان و هه‌روه‌ها شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه گیانیان له ده‌ستداوه. شایانی باسه به هۆی بایه‌یخ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ڕێگه‌وبانی جادده‌كان له ئێران و كوردستان، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان تووشی ڕووداو ئه‌بن، گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.
