له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ١٢ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “قودره‌توڵڵا جویار” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، ڕێكه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌ی سه‌ربازی “پارچین” بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. پاشان ناوبراو له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی“، “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منه‌كانی وڵاتانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، سه‌رجه‌م حوكمی ١٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
