له ڕۆژانی ڕابردوودا، كه‌شاوه‌رزانی كورد له گوندی “هه‌فتخار” سه‌ر به ناوچه‌ی “داقۆق“ی كه‌ركوك، له لایه‌ن په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب له باشووری كه‌ركوك هێرش كرایه سه‌ریان.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، په‌نابه‌رانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك له هه‌ڵمه‌تێكدا به پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عراق، به كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كانی خه‌ڵك و هاووڵاتییه‌كی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه كه ئیزنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای بوونی نوێنه‌ری سیاسی كورد له شاری كورد و ناوچه‌كانی دیكه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕووداوه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
