کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ ئیلام و مه‌ریوان

گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ ئیلام و مه‌ریوان 2

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كرێكاری بیناسازی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان وئێوانسه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی بیناسازی به‌ ناسناویكه‌ماڵ كه‌ریمیخێزاندار و خه‌ڵكی گوندیژنێنسه‌ر به‌ شارستانی مه‌ریوان، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوو و گیانی له‌ ده‌ستدا. هاوكات كرێكارێكی دیكه‌ی هه‌مان كه‌رت به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ به‌زاییه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌مه‌ سێهه‌مین كرێكاره‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژی ڕابردوودا، كه‌ به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تووشی ڕووداو ده‌بێت و گیانی له‌ ده‌ست ئه‌دات.