ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری شاری كرماشان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شاره‌داری كرماشان بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٤ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له خراپیدایه. كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌وامی وتاره‌كانیاندا خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
