به‌یانی هه‌ینی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو كۆلبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری بانه درانه به‌ر ده‌سڕێژیگولله و به هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی شاری بانه، كۆڵبه‌رێك به ناسناوی “ئیبراهیم پیران زاده” گیانی له ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی“شاهۆ“، كه هێشتا پاشناوی به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. شایانی باسه شه‌وی هه‌ینی خه‌ڵكی شاری بانه و بنه‌ماڵه‌ی “ئیبراهیم پیران زاده” له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری بانه كۆبوونه‌وه و دژ به ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانهیڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوون.
