کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر زیانه گیانییه‌كان به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پارێزگای كرماشان

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر زیانه گیانییه‌كان به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پارێزگای كرماشان،لانیكه‌م 252 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداریان كه‌م ئه‌ندام بوون.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، ١٧٨ كه‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و٧٤ كه‌س له‌ ناو شار، تووشی ئه‌و ڕووداوانه‌بوون و گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ دۆخی ڕێگه‌وبانی وڵات، لانیكه‌م ٦ هه‌زار كه‌س بریندار بوون كه‌ له‌ ئه‌و ئاماره‌ ١٧٥٤ كه‌س ژن و ٤ هه‌زار و ٢٥٨ كه‌سی دیكه‌ش پیاون. شایانی باسه‌ ڕێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان له‌ ئه‌و پارێزگایە به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا پێنج، لەچاو ساڵانی ڕابردوو به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌ و ئاماره‌كه‌ مانگانه‌ به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.