ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی فازی دووهه‌می پترۆشیمی هه‌رسین دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوهكانیانناڕهزایهتییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ده‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازیان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی هه‌رسین و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئیمه‌نی شوێنی كار،نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسانی ئه‌و واحده سه‌نعه‌تییه بایه‌خیان به داخوازییه‌كانی كرێكاران نه‌داوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه له كرێكاران كراوه. له به‌رده‌وامیدا ناڕازیان خوازیاری دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ڕۆژ كار و ٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئهمنیەكان له سه‌ر كرێكارانیناڕازی بوون.