کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی كورد بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی كورد بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر،كیانوش چراغیبه‌ندكراوی سیاسی كورد و ڕاگیراو له‌ زیندانی ئیلام، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری زیاتر ڕه‌وانه‌ی ژوور تاكه‌كه‌سی كرا.

ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵله‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی شاری دیلۆران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له‌ لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌، حوكمی ١٣ مانگ و ١٦ ڕۆژ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداریه‌ ئێتڵاعاته‌وه‌، زیانێكی زۆری جه‌سته‌یی به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیه‌وه‌به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وت و سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.