لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتی خەڵکی گوندەکانی دوروبەری شاری میاندوئاو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ۱۸ مانگ و ۶ ڕۆژ زیندانی تەعزیریان بە سەردا سەپێندرا.
بە پێ ڕاپۆرتەکان، شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی “سدیق عەباس نژاد” خەڵکی گوندی “قەڵای هەلاکوخان“، “بێهزاد و کەیوان بەرجستە” و “نیما قوربان نهاد” خەڵکی گوندی “ئیبراهیم ئاباد” و “خالق ڕەحیمی و موبین مەجید زادە” خەڵکی گوندی “گاومێش گولی“، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، هەر یەک حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە. شایانی باسە ئەو هاووڵاتیانە ڕێکەوتی پێنجی ڕەشەممەی ۱۴۰۳، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد و پانسەد ملیۆنی، بە شێوازی کاتی ئازاد کرابوون.