ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له فرانكفۆرتی ئاڵمان و گۆتنبرگی سۆئد، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره“، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتووی به‌ندیخانه‌ی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. شایانی باسه له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داخوازییان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد له به‌رامبه‌ر چه‌رخه‌ی توندوتیژی، ئێعدام و سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران‌دا بێده‌نگ نه‌مێنن.