له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان و ئێران، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “جابر نادری، مو‌سا یگانه، كه‌ریم ئه‌سڵانی و مه‌سعود نێعمه‌تی نیا“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “كرمان، قه‌زوین، یه‌زد و ئه‌راك“، ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مازیار فه‌تحی، شه‌هرام چنانی و بیژه‌ن قه‌هاری” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “تایباد و كرمانشاه“له سێداره دراون.