کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان

ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان 1 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی وشوێنێكی نادیار كراوه‌.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناسناویحه‌سه‌ن فه‌ره‌جیمامۆستای زانكۆی ئازادی مه‌ریوان، به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و چالاكوانه‌، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستی زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه‌.