ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤،هاووڵاتییه‌كی به‌هایی و خه‌ڵكی شاری ورمێ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ورمێ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “ژینۆس محه‌ممه‌د نژاد” پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاوگوێزرا و هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه ده‌ستیان به سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له تاكه‌كه‌سییه‌كانیدا گرت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و دستبه‌سه‌ر كراوه، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.